ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی تاران به‌شداری پرسه و سه‌ره‌خۆشی پارێزه‌ی خۆشناوی به‌ندكراوانی سیاسی “غوڵام‌حسێن دوستعه‌لی” بوون.
له‌و مه‌راسمه دا، دكتۆر “كماڵ جه‌عفه‌ری یه‌زدی” و “محه‌ممه‌د حسێن سپێهری” به‌ندكراوانی سیاسی پێشوو و له واژۆكارانی به‌یانیه‌ی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خامنه‌یی، وێڕای ڕێزگرتن له‌و پارێزه‌ره، قسه و باسیان له‌سه‌ر دۆخی ئێستای ئێران پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد. “غوڵام‌حسێن دوسته‌عه‌لی” پارێزه‌ری شه‌ریفی به‌ندكراوانی سیاسی بوو كه بێ به‌رامبه‌ر وه‌كاله‌تی زیندانیانی له ئه‌ستۆ ده‌گرت و ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ته‌مه‌نی ٥٧ ساڵی دا كۆچی دوایی كرد.