ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی جۆزره‌دان، مه‌راسمی پرسه‌ی مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ی خه‌ڵكی شاری ڕه‌ی به‌ناوی “ئه‌بۆلفه‌زل ئه‌میرعه‌تایی” كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”دا بریندار و پاش ٨ مانگ به‌سته‌ری بوون گیانی به‌ختكردبوو به به‌شداری خه‌ڵكی ئازادیخواز و بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی سیاووش مه‌حموودی” و “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” له مه‌راسمی سه‌ره‌خۆشی “ئه‌بۆلفه‌زل ئه‌میرعه‌تایی” له شاری ڕه‌ی به‌شداریان كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ دادخواهی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان دووپات كردووه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.