ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “په‌یمان ئه‌كبه‌ری” به‌ندكراوی به ناحه‌ق ئێعدام كراوی خه‌ڵكی شووشته‌ر له زیندانی خۆڕم ئاوا به به‌شداری برینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه رژیم به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “په‌یمان ئه‌كبه‌ری” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له شاری خۆڕه‌م ئاوا له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درابوو. ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و لاوه‌ی به تۆمه‌تی ساخته‌ی بازه‌رگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له سێداره دا له حاڵێكدا “په‌یمان” به‌رده‌وام تۆمه‌ته‌كانی ڕه‌د كردبوو. ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی ئه‌و لاوه له شاری شووشته‌ر و له كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌منیه‌تی به‌ڕێوه‌چوو و به‌شداربووان دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.