به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كۆمه‌ڵێكی زۆر له ئه‌ندامانی حیزبوڵڵای لوبنان به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ناڕازیان له ئێران، له ڕێگه‌ی هه‌وای هاتوونه‌ته ناو ئێران.
ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵێكی زۆر له میلیشیا شێعه‌كانی سه‌ر به حیزبوڵڵای لوبنان له ماوه‌ی ده ڕۆژی ڕابردوودا به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی ناڕازیان هاتوونه‌ته نێو ئێران و به‌شداری جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم دژ به هاووڵاتیان بوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، كۆمهڵێكتر له میلیشیاكان له سه‌ر ناوی زائر هاتوونه‌ته نێو ئێران و هێشتا به‌رده‌وامن له چالاكییه‌كانیان. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆری تر كه زیاتر له هه‌زار كه‌س له چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیاكانی دیكه‌ی سپای قودس له عراق بوون، به هه‌مان بیانوو هاتبوونه ئێران و به‌شداری سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی ببوون.
