ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی به‌فرانبار، به‌شداری كۆمه‌ڵێك له مه‌راجعی ته‌قلیدی مه‌شهه‌د و قوم و ژماره‌یه‌ك له سه‌ردانی سپای پاسداران له په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی پترۆشیمی شیراز ئاشكرا كرا كه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “محه‌ممه‌د به‌همه‌یی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پترۆشیمی شیراز و تێپه‌ڕبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، ئاشكرا كراوه كه كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له مه‌راجعی ته‌قلیدی حه‌وزه‌كانی عیلمیه‌ی مهشهد، قوم و ئیسفه‌هان تێكه‌ڵ به‌و گه‌نده‌ڵیه‌ن و هه‌روه‌ها ناوی ژماره‌یه‌ك له سه‌ردانی سپای پاسدارانیش ئاشكرا كراوه كه ده‌ستیان له‌و گه‌نده‌ڵیه گه‌وره‌یه‌دا هه‌بووه. به‌وته‌ی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌ماوه‌ی ٤٤ ساڵ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ده‌یان په‌روه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵی هاوشێوه‌ی پترۆشیمی شیراز ئاشكرا كراوه به‌ڵام هیچ یه‌ك له تاوانباران محاكمه و زیندانی نه‌كراون.