دایكی هه‌ستی حسێن په‌ناهی، قوتابی خه‌ڵكی دێولان كه له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌ران چووبووه كۆما، ڕایگه‌یاندووه كه “هه‌ستی”یان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئاڵمان گواستووه‌ته‌وه و له‌وێ دا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه.
دایكی هه‌ستی به بڵاوكردنی وێنه‌یه‌كی كچه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌خۆشخانه وتی: ئه‌مانه په‌لكه‌ی قژی هه‌ستیه، مێرمنداڵێك كه ته‌نیا به بیانووی كچ بوون كه‌وته به‌ر ڕه‌ق و كینه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی. هه‌ستی حسێن په‌ناهی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له شاری دێولان، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازار ئازاد كرا. ئه‌و قوتابیه له كاتی چوونه‌وه بۆ ماڵ، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و گوشاری هێزه‌كانی حكوومه‌ت خۆی له سرویسی مه‌دره‌سه فڕێ دایه خواره‌وه و چووه كۆما. پاش چه‌ند مانگ هه‌ستی له كۆما هاته ده‌ره‌وه، به‌ڵام دۆخی ته‌ندرووستی هه‌ر ناجێگیر بوو. به‌و بۆنه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئاڵمان كرا و ئێستا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ر ده‌گرێت.