له ڕۆژانی ڕابردوودا، مه‌رزیه حسێنی ڕۆژنامه‌وانی بواری ئابووری به‌هۆی هه‌ڕه‌شه و گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ڕژیم تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه.
به وته‌ی كارناسانی مافی مرۆڤ، مه‌رزیه حسێنی چه‌ندین جار به بیانووی له‌قاودانی گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی ڕژیم له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت كراوه. ناوبراو له ڕۆژانی ڕابردوودا به‌هۆی گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه. به‌و حاڵه‌شه‌وه ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی دوورگه‌ی قێشم به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا” و “بێڕێزی به به‌رپرسان و مه‌ئموورانی حكوومه‌ت” بانگهێشت كراوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌راك په‌ره‌وه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی بۆ بابه‌ك فارسانی پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو مێهرشاد شه‌هیدی نیژاد ساز كردووه. ناوبراو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه.
