جێگری سه‌رۆكی زانكۆی زانیاری پزیشكی خووزستان ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ده هه‌زار منداڵی ئه‌و پارێزگایه به‌هۆی پیسی هه‌وا له ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان به‌سته‌ری كراون.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی خووزستان، له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینه‌وه گه‌رده‌لوولی خۆڵ و دووكه‌ڵی ئاگركه‌وتنه‌وه له تاڵاوی هۆوه‌یزه ژیانی بۆ دانیشتووانی ئه‌و پارێزگایه تال كردووه و ده‌وڵه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی بۆ پاراستنی ته‌ندرووستی خه‌ڵك هه‌ڵ نه‌گرتووه. له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا ده هه‌زار منداڵ به‌هۆی هه‌ناسه ته‌نگی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون و زه‌رفیه‌تی نه‌خۆشخانه‌كان به ته‌واوی پڕ بووه‌ته‌وه.