خۆشكی “ئێلهام موده‌ڕسی” یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی “ژینا” ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: ئێلهام تووشی خوێنبه‌ربوونی ده‌روونی بووه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی توركیا به‌سته‌ری كراوه.
“ناهید موده‌ڕسی” له په‌یامه‌كه‌یدا وتی: ئێلهام پێویستی به په‌یوه‌ندی جگه‌ر هه‌یه و ئه‌بێ ده‌ستبه‌جێ نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه داوایان له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ كرد یارمه‌تیان بده‌ن و بچن به هانایانه‌وه. شایانی باسه كه “ئێلهام موده‌ڕسی” نیگاركێشی خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی كه‌ره‌ج، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر و له زیندان دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه پاش ئازادی به وه‌سیقه، به‌هۆی گوشاره‌كانی حكوومه‌ت ناچار به كۆچكردن بۆ توركیا بوو و ئێستا له نه‌خۆشخانه به‌سته‌ری كراوه.