شه‌وی سێشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، لاوانی شۆڕشگێڕ له گوندی پیان سه‌ر به شارستانی ئیزه به بۆنەی مه‌راسمی چوارشه‌ممه سووری هاتنە سەر شەقام و دروشمی دژە رژیمیان دووپات کردەوە.
لاوان له‌و گونده له شه‌وی سێشه‌ممه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و كۆڵانه‌كانی ئه‌و گونده و به داگرساندی ئاگر و به‌ستنی شه‌قامه‌كان، دژ به ڕژیمی گه‌نده‌ڵ و چه‌وسێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ڕاوه‌ستان و خوازیاری ئازادی به‌ندكروانی سیاسی بوون. ناڕازیان له مه‌راسمه‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌وڕژیمه، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تا كاتی ڕووخاندنی كۆماری په‌ت و سێداره به‌رده‌وام ئه‌بن له ناڕه‌زایه‌تی و هیچ كات ده‌ست له خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیان ناكێشنه‌وه.