ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانان، حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی زانكۆكانی كوردستان و به‌هه‌شتی تاران، چوونه‌ته نێو به‌شه ناوخۆیه‌كانی ئه‌و زانكۆیه و كه‌لووپه‌لی خوێندكارانی كوڕیان خستۆته ده‌ره‌وه و ده‌رگای بلۆكه‌كانیان داخستووه.
زۆربەی خوێندکارانی نێو بەشەناوخۆیییەكان، خوێندكارانێكن كە دەبێ لە ڕۆژانی داهاتوودا بەرگری لە تێزی كارناسی ئه‌رشه‌د و دۆكتۆرایان بکەن و بەو هۆیەوە هیچ بژاردەیەکیان نییە جگە لە مانەوە لە بەشەناوخۆییەکەدا. بەڵام سەرەڕای ئەمەش زانکۆ وادەی چۆڵکردنی بەشەناوخۆییەکانی درێژ نه‌كردۆته‌وه، ئێستاش بۆ ئەوەی خوێندکاران ناچار بکەن ژوورەکان چۆڵ بکەن، بەشێوەیەکی نایاسایی چوونەتە نێو ژوورەکانەوە و بەشێک لە کەلوپەلی خوێندكارانیان فڕێ داوه‌ته ده‌ره‌وه. لە ئێستادا زۆرێک لە خوێندکاران لە دەرەوەی بەشەناوخۆییەکەیانن و ناتوانن بچنە ژوورەوە و ئاواره‌ی نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ بوون.