ڕۆژی هه‌ینی ٣ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، خه‌ڵكی ناڕازی به‌لووچ له شاری چابه‌هار له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی سووته‌مه‌نی و ئۆتوبووس بۆ موسافیرانی خۆجێیی و ته‌رخان كردنی ته‌واوی ئیمكاناته‌كانی ئه‌و شاره بۆ ئه‌ربه‌عین، جاده‌ی تڕانزیتی چابه‌هاریان به ئاگردانی لاستیك داخست.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ته‌رخان كردنی سووته‌مه‌نی و ئۆتوبووسه‌كان بۆ زیاره‌تكارانی پاكستانی كه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه پاره‌یان پێ دراوه بۆ ئه‌ربه‌عین سه‌فه‌ر بكه‌ن، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی چابه‌هاری لێكه‌وتۆته‌وه و به ده‌یان كه‌سی دانیشتووی ئه‌و شاره له گه‌رمای هاوین دا له ترمیناڵ دا سه‌رگه‌ردانن. نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی دۆخه‌كه‌ی بۆ به‌ساڵاچووان و ژنان و منداڵان چه‌ند هێنده سه‌خت تر كردووه و خه‌ڵكی چه‌به‌هار دژبه ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی ئیسلامی جاده‌ی تڕانزیتی ئه‌و شاره‌یان داخست و ڕێگه‌یان نه‌دا هیچ ئۆتومبێلێك هاتووچۆ بكات.