ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، دایكی “مه‌تین نادرخانی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی“ژن، ژیان، ئازادی“، سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكرددوویه كرد و یادی به‌رز ڕاگرت.
دایكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به دانانی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی دیكه‌ی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” یادی ئه‌و ئازیزانه‌ی به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه. له ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و قاره‌مانانی شۆڕشی ژینا،به سه‌ردانی گڵكۆ و هه‌روه‌ها بڵاو كردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، خوازیاری به‌رده‌وامی خه‌باتی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران دژ به ڕژیمی تاوانباری كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها به‌دواداچوونه‌وه له سه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی له ساڵانی ڕابردوودا بوون.