ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی گروپی دوچه‌رخه‌سه‌وارانی شاری سه‌قز، به مه‌به‌ستی ڕێز گرتن له یادی شه‌هیدانی ژینگه‌ی كوردستان، چالاكییه‌كیان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه به‌به‌رز كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی “خه‌بات ئه‌مینی، چیاكۆ یوسفی نژاد، حه‌مید مورادی و ڕێبین گۆرانی” و وتنه‌وه‌ی درووشم، ڕێزیان له یادی ئه‌و ئازیزانه گرت و جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌موو كات له سه‌ر ڕێگای ئه‌و گیانبه‌ختكردووانه به‌رده‌وام ئه‌بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كردنه‌وه.