ڕۆژی هه‌ینی ٥ی گوڵانی ١٤٠٤، كچێكی شۆڕشگێڕی خه‌ڵكی شاری سنه به چاندنی نه‌مام یادی “حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو” به‌ندكراوی سیاسی له سێداره دراوی به‌رز ڕاگرت و به‌و شێوازه ئه‌و کرده‌وه جینایه‌تکارانه‌ی کۆماری ئیسلامی مه‌حکوم کرد و خوازیاری راوه‌ستانی سزای سێداره له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی بوو.
“حه‌مید حسێن نژاد حه‌یده‌رانلوو” به‌ندكراوی سیاسی، ڕێكه‌وتی ٢٤ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ی لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ به تۆمه‌تی “شۆڕشی چه‌كداری دژ به ڕژیم” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان”، حوكمی سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و سه‌رئه‌نجام پاش زۆرتر له دوو ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كران، سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، له ڕێكه‌وتی ٢ی گوڵانی ئه‌مساڵدا ئێعدام كرا.