ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، یادی “مێهرداد عه‌بدوڵڵا زاده“، كه ساڵی ڕابردوو به ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری سه‌رده‌شت گیانی له‌ده‌ستدا، له لایه‌ن بنه‌ماڵه و دۆستانه‌وه به‌رز ڕاگیرا.
“مێهرداد عه‌بدوڵڵا زاده” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت، ڕێكه‌وتی ٢٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣ له سنووری سه‌رده‌شت كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و بریندار ده‌بێت، دواتر به برینداری له لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه ئه‌شكه‌نجه و ئازار ده‌درێت و له به‌رزاییه‌وه ده‌خرێته خواره‌وه و گیانی له ده‌ست ئه‌دات.