ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی عادڵ، ئه‌مین و ئازیتا كیانپوور له شاری ئیزه، سه‌ردانی گڵكۆی “میلاد سه‌عیدیان جوو” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان كرد و یادیان به‌رز ڕاگرت.
خۆشكی “میلاد سه‌عیدیان جوو” به بڵاو كردنه‌وه‌ی پۆستێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ڕایگه‌یاند كه سه‌ردانی دایكێك كه سێ ڕۆڵه‌ی فیدای وه‌دیهاتنی ڕۆژێكی ئازاد و به‌رابه‌ر بۆ مرۆڤایه‌تی کردووه، جێگای شانازییه و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تا كاتی سزادانی تاوانبارانی كوشتنی ئازیزانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له تێكۆشان دژ به سیسته‌می گه‌نده‌ڵ و جه‌نایه‌تكاری ڕژیمی كۆماری ئیسلامی.