ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له شاری بۆكان، له چه‌ند مه‌راسمی جیاجیادا یادی ئازیزانیان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “هیوا جان جان”، “ئه‌مجه‌د عنایه‌تی” و “هه‌ژار مام خۆسره‌وی” به‌هۆی گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان، ناچاربوون مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ڕۆڵه‌كانیان له ماڵه‌وه بگرن. دایكانی دادخواز ڕایانگه‌یاند: ڕێگه‌ی ڕۆڵه‌كانیان درێژه ئه‌ده‌ن و تا ئه‌و ڕۆژه‌ی تاوانباران سزا نه‌درێن واز له دادخوازی خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان ناهێنن.