ڕۆژی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ٣٠ و ٣١ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كرماشان و كوردستان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا“، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كرماشان له‌سه‌ر مه‌زاری “ئه‌میرحسێن به‌ساتی نیا” كۆبوونه‌وه و له شاری دێولان دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخوازانی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی “شاهۆ خزری” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی مهاباد سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان كرد و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.