ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی شاری سلێمانی له چالاكییه‌كدا ڕێزیان له یادی سێ گیانبه‌ختكردووی ڕێبازی سه‌وزی ژینگه‌ی شاری سنه گرت.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شاخه‌وانانی سلێمانی به هه‌ڵكشان به سه‌ر یه‌كێك له چیاكانی هه‌رێمی كوردستان، یادی چیاكوو یووسفی نژاد، خه‌بات ئه‌مینی و حه‌مید مورادیان به‌رز نرخاندووه. ژینگه‌دۆستانی سلێمانی به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ئه‌و سێ گیانبه‌ختكردووه، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ژینگه نوێ كردووه‌ته‌وه.