کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی سنه‌ له‌ مه‌ریوان

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی سنه‌ له‌ مه‌ریوان 2

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی گه‌لاوێژ، وه‌رزشوانانی شاری مه‌ریوان له‌ چالاكییه‌كدا ڕێزیان له‌ یادی حه‌مید مورادی، چیاكۆ یووسفی نژاد و خه‌بات ئه‌مینی، گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی سنه‌ گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامانی یانه‌ی تۆپی پێی مه‌ریوان پێش ده‌ستپێكی یاری نێوانیان و تیمی فووتباڵی پاوه‌، پلاكاردێكیان به‌ وێنه‌ی حه‌مید مورادی، چیاكۆ یووسفی نژاد و خه‌بات ئه‌مینی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتووه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمیناوه‌تان گه‌شاوه‌ بێت ڕۆڵه‌كانی كوردستان، ڕێزیان له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه‌.