ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی خه‌ه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ له چه‌ند شاری ئێران، له سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “موسلم هووشه‌نگی”، “ئارشام ئیبراهیمی” له سمیرۆم و خوڕاسگانی ئیسفه‌هان، بنه‌ماڵه‌ی فه‌رهاد مجده‌م و ئیبراهیم كتابدار له شاری كه‌ره‌ج و كه‌س و كاری عه‌لی فتووحی هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، له‌سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆبوونه‌ته‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردووه‌ته‌وه.