کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

به‌رزڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی تیربارانی ٥ی خه‌رمانان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سنه‌

DYS4R1qX0AAuxgj

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌، ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی مه‌ده‌نی شاری سنه‌، به‌كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر گلكۆی قۆربانیانی تیربارانی ٥ی خه‌رمانانی ٥٨ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رزڕاگرت.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ موعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكانی كرێكاری شاری سنه‌ به‌ یه‌ك خۆله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕیزلێنان له‌ یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد و پاشان یه‌كێك له‌ به‌شداربووان كۆپله‌ شیعرێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد و له‌ كۆتاییدا یه‌كێك له‌ موعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ له‌سه‌ر ده‌ور و نه‌خشی كۆمه‌ڵه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی به‌رابه‌ریخوازی كوردستان و چۆنیه‌تی سه‌ركوتی له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌رگری بێوێنه‌ی هاوڕێیانیان له‌ شه‌ڕی ٢١ ڕۆژه‌ی شاری سنه‌، قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ له‌ گۆڕستانی “تایله‌”ی شاری سنه‌ و له‌سه‌ر گڵكۆی هاوڕێیان “ناسر سه‌لیمی” و بنه‌ماڵه‌كانی “ناهید” و “حسێن ئارمه‌زد” و “كه‌عبی” به‌ڕێوه‌چوو و یادیان به‌رزڕاگیرا و مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وی شیرینی كۆتایی پێهات.