ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “ڕامین كه‌ره‌می” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی سه‌رپولی زه‌هاو له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ڕامین كه‌ره‌می” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو و دانیشتووی كرماشان، له ڕێكه‌وتی چوارشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و هاوكات له‌گه‌ڵ شۆڕشی “ژینا” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار كرا. ناوبراو ڕۆژی ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر به‌هۆی قورسی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كرماشان گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد.
