ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی كوژرانی “پویا ئه‌حمه‌دپور” له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له شاری ڕه‌شت، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئه‌و شاره و خه‌ڵكی ئازادیخواز یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، وێڕای سه‌پاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی به‌سه‌ر شاری ڕه‌شت و گه‌مارۆدانی گۆڕستانی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه‌ی “پویا ئه‌حمه‌دپور” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراودا كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان نه‌داوه ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌كان به‌شداری ئه‌و مه‌راسمه بن. “پویا ئه‌حمه‌دپور”ی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ ڕۆژی ٣١ی خه‌رمانانی ١٤٠١ به زه‌ربه‌ی باتۆمی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی چووه كۆما و ڕۆژی شه‌شی ڕه‌زبه‌ر گیانی له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری دا به‌خت كرد.