کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رزڕاگرتنی یادی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی له‌ شاری سنه‌

به‌رزڕاگرتنی یادی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی له‌ شاری سنه‌ 3 2

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٥ی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی سنه‌ و بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ له‌ شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوا كۆبوونه‌وه‌.

له‌و مه‌ارسیمه‌دا به‌شداربووان وێڕای ڕێزلێنان له‌ یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌. ئاره‌زوو حسێنی دایكی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی له‌ په‌یامێك دا وتی: ڕۆڵه‌كانیان داعش ئاسا له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ كوژراون و ئه‌بێ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی كوردستان و ئێران یه‌كگرتوو بن و پێداگرنی بكه‌ن له‌سه‌ر سزادانی تاوانباران. ئاره‌زوو حسێنی هه‌روه‌ها سه‌پاندنی سزای سێداره‌ی به‌سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری یه‌كڕیزی ئازادیخوازان و دادخوازان بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه و ئازادیان له‌ زیندان بوو. له‌ كۆتایی دا به‌شداربووان دروشمه‌كانی “کاک هومەن قارەمانە، شەهیدی کوردستانە، هەتا کوردێک بمێنی کوردستانیش دەمێنێ، شەهید نامرێ، ژن ژیان ئازادی و کوردستان کوردستان گۆڕستانی فاشیستان”یان به‌رز كرده‌وه‌.