ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی “موحسین نیازی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و شاره له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاری دێولان ویستوویانه ڕێگری له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “موحسین نیازی” بکه‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی ئه‌و شاره له‌به‌رده‌م ماڵی بنه‌ماڵه‌ی نیازی كۆبوونه‌ته‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “شه‌هید نامرێت” به‌ره‌و گۆڕستانی ئه‌و شاره به‌ڕێكه‌وتن. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه به گۆڵبارانكردنی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.