ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی گوردانی شوان، به دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆكانیان و بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێڕانه، یادی ئه‌و ئازیزانه‌یان به‌رز ڕا گرت.
ڕێكه‌وتی ٢٦ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٦٦، پاش گیانبه‌ختكردنی هاوڕێیانی گوردانی شوان له ده‌شتی شاره‌زوور، ١١ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی ئه‌و گوردانه به هۆی ژاراوی بوون به گازی كیمیایی دیل گیران. دوایی له كاتی له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی له هاوینی ساڵی ١٣٦٧، پاش ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر له لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه له سێداره دران و به كاروانی نه‌مران په‌یوه‌ست بوون و له گۆڕستانێكی شاری قوروه‌دا ئه‌سپه‌رده كران. بنه‌ماڵه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو، له شاری سنه‌وه سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووانهیان كرد و به بڵاو كردنه‌وه‌ی سروودی شۆڕشگێرانه و دانانی گوڵی سوور له سه‌ر گڵكۆكانیان، به‌ڵێنی درێژه‌پێدانی رێبازیان نوێ کرده‌وه.