ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی مێهرشاد شه‌هیدی نژاد هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی مه‌راسیمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به‌ڕێوه برد.
ڕۆژی ڕابردوو هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی مێهرشاد شه‌هیدی له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری ئه‌راك، بنه‌ماڵه‌ی مێهرشاد و هاوڕێكانی وێڕای هه‌ڕه‌شه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له سه‌رمه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.