ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “مێهران ڕه‌حمانی” له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو له گۆڕستانی مهاباد كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “مێهران ڕه‌حمانی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی مهاباد به مه‌بستی به‌رزڕاگرتنی یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه. “مێهران ڕه‌حمانی” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌ساڵی ١٤٠١، به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد.
