ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه و دۆستانی “مێهدی حه‌سه‌نی” به‌ندكراوی سیاسی له سێداره دراو، له چله‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌دا یادیان به‌رز ڕاگرت.
كچی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێچ كات خوێنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سه‌ر ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری تێكۆشیون ون نابێت و په‌یمانیان له گه‌ڵ هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ئه‌م ڕێگه‌یه نوێ كرده‌وه. هه‌روه‌ها به‌شداربووان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سه‌ركوت و له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی و عه‌قیده‌تی، نابێته هۆی بێده‌نگ كردنی ناڕازیان و هه‌موو كات ڕێگه‌یان به‌رده‌وام ئه‌بێت.