کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رزڕاگرتنی یادی محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی له‌ شاری سنه‌

به‌رزڕاگرتنی یادی محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی له‌ شاری سنه‌ 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٥ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شاری سنه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مر محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی، له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی محه‌ممه‌د شه‌ریعه‌تی له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری سنه‌ بوو، به‌و بۆنه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی ئه‌و شاره‌ له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو و گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری كۆبوونه‌وه‌ و بۆ جارێكی دیكه‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خۆیان دووپات كرده‌وه‌.