ڕۆژی شه‌ممه ٢٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ژیانی سه‌وزی سه‌قز و خه‌ڵكی ئه‌و شاره بۆ به‌رز ڕاگرتنی یادی كیمیابارانی شاری حه‌ڵه‌بجه كۆبوونه‌وه و یادی خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئه‌و شاره‌یان به‌رز ڕاگرت.
ڕۆژی٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٣٦٦، ڕژیمی به‌عسی عراق به كیمیا بار كردنی شاری حه‌ڵه‌بجه و ده‌روبه‌ری، بو به هۆی گیانله‌ده‌ستدانی لانیكه‌م ٥ هه‌زار دانیشتووی ئه‌و شاره و هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، كه ئێستاش زامه‌کانیان سارێژ نه‌بووه و زیانه‌كانی به‌رده‌وامه. له مه‌راسمه‌كه‌دا به‌شداربووان به خۆێندنی سروودی شۆڕشگێرانه، وتنه‌وه‌ی درووشم و به‌رز كردنه‌وه‌ی پلاكارد یادی خه‌ڵكی ستمهلێكراوی شاری حهلهبجهیان به‌رز ڕاگرت و هه‌روه‌ها به توندی ئه‌و كرده‌وه‌یان شه‌رمه‌زار كرد.