ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه، هاوكات له‌گه‌ڵ پێنجه‌مین ساڵڕۆژی پێكرانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له‌لایه‌ن سپای پاسداران، له‌سه‌ر مه‌زاری دوو گیانبه‌ختكردووی ئه‌و ڕووداوه كۆبوونه‌وه.
ئازه‌زوو حسێنی، دایكی نه‌مر هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی به داگیرسانی مۆم و گۆڵبارانكردنی مه‌زاری ئایدا فه‌رزانه و ئاروین مۆڕه‌ته‌ب له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی سنه، ڕێزی له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه گرت.