ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هێرشی حه‌ماس بۆ سه‌ر شارومه‌ندانی ئیسڕائیلی و ڕوودانی شه‌ڕێكی سه‌خت كه بووه‌ته هۆی گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی هه‌زاران كه‌س، دژبه‌رانی شه‌ڕ له چه‌ند وڵاتی جیهان یادی قوربانیانیان به‌رز ڕاگرت و خوازیاری ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران دژبه‌ری شه‌ڕ له ئاڵمان ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان دژبه گرووپه تیرۆریستیه‌كانی حه‌ماس و حیزبۆڵڵا، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو به‌ڕێوه بردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون. له وڵاتی ئیسڕائیل، شارومه‌ندانی ئه‌و وڵاته هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس له‌به‌رده‌م ماڵی نتانیاهوو كۆبوونه‌وه و داویان له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت كرد به زووترین كات كۆتایی به‌و شه‌ڕه بێنێت و دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس ئازاد بكات. جێگای ئاماژه‌یه كه له ساڵڕۆژی ٧ی ئۆكتۆبه‌ر دا، حه‌ماس و حیزبۆڵڵا ده‌یان مووشه‌كیان به‌ره‌و شاره‌كانی ئیسڕائیل هاویشت و ده كه‌س له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا بریندار بوون. له وڵامدا ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌یرووت و غه‌زه‌ی به چڕی بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه، ده‌یان فه‌له‌ستینی و شارومه‌ندی لوبنانی كوژران و بریندار بوون.