ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گوڵان، كوردانی دانیشتووی چه‌ند وڵاتی ئورووپایی له چه‌ند چالاكی جیاجیادا ڕێزیان له یادی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر و هاوڕێكانی گرت.
هاوكات له‌گه‌ڵ پانزده‌هه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی شیرین عه‌له‌م هوولی، فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، عه‌لی حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌كیلی و مێهدی ئیسلامیان، كوردانی دانیشتووی چه‌ند وڵاتی ئورووپایی یادی ئه‌و پێنج به‌ندكراوه‌یان به‌رز ڕاگرت. به‌شداربووان وێڕای ئاماژه‌دان به خه‌باتی فه‌زارد و هاوڕێكانی له زیندان، هه‌روه‌ها ئاماری به‌رزی ئێعدامه‌كان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی، خوازیاری یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره بوون.