ڕۆژی شه‌ممه ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “شاهۆ خزری” له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری “شاهۆ خزری” مه‌زاری ناوبراویان گوڵباران كردووه و وێڕای ڕیزگرتن له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كردۆته‌وه. “شاهۆ خزری” ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” كاتێك له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “هه‌میشه زیندوو “ئیسماعیل مه‌ولوودی” به‌شداری كردبوو، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.