ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، مه‌راسمی ڕیزگرتن له یادی “سینا نادری” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له شاری كرماشان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو مه‌راسمی یادكردنه‌وه‌ی “سینا نادری” له گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی له شاری كرماشان به‌ڕێوه چوو. ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، “سینا نادری” دانیشتووی گه‌ڕه‌كی “ده‌ڕه‌درێژ” له شاری كرماشان به فیشه‌كی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فارابی، گیانی له پێناو ئازادی دا به‌خت كرد.