به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، کۆمەڵێک له لاوانی شۆڕشگێڕی سنه له (سێڕای شاڵمان) به دانانی گوڵی سوور له شوێنی گیانبه‌ختكردنی “سەباح حسەین پەناهی”، “بێهزاد نووری” و “حامێد سەیف پەناهی” یادی ئه‌و ئازیزانیانهیان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سەباح حسەین پەناهی”، “بێهزاد نووری” و “حامێد سەیف پەناهی” له ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی دووای تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكرد و “ڕامین حسێن پەناهی” به‌سه‌ختی بریندار و له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به دووای ١ ساڵ ئه‌شكه‌نجه له زیندانی كۆماری ئیسلامی، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و له ڕێکەوتی ١٧ی خەڕمانانی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی له زیندانی ڕەجایی شار لەسێداره درا.