کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی له‌ شاری سنه‌

به‌رزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایكی له‌ شاری سنه‌ 1

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له‌ مامۆستایان و قوتابیانی گوندیهه‌شه‌مێزسه‌ر به‌ پارێزگای سنه‌، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسمێك ڕۆژی جیهانی زمانی دایكیان پیرۆز كرد.

به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، به‌شداربووانی مه‌راسمه‌كه‌ به‌ خوێندنی سروود و هه‌روه‌ها له‌به‌ر كردنی جلوبه‌رگی ڕه‌نگاوڕه‌نگی كوردی، ڕۆژی زمانی دایكیان پیرۆز كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ زمان پێناسه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ و پێویسته‌ بپارێزرێت.