به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گوندی زه‌نانی سه‌ر به شاری سنه ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.
ئاماده‌بووان له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا به هه‌ڵواسینی كۆمه‌ڵێك تراكت و پارچه‌ی نووسراوه به درووشمی “بژی كۆمه‌ڵه و بژی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمڵه” ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی چالاكیه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز ڕاگرت.