ڕۆژی شهممه ٢١ی ڕێبهندان، ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن له یادی “موحسن مەزڵووم”، “محەممەد فەرامەرزی”، “وەفا ئازەربار” و “پژمان فاتحی” بە بەشداریی بنەماڵە، چالاکوانانی مافی مرۆڤ و لایەنە سیاسییهكان لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
لەم ڕێوڕەسمەدا “بەیان عەزیمی” هاوسەری هاوڕێ گیانبهختكردوو “پژمان فاتحی” و “ماریا مەحموودی” هاوسەری هاوڕێ گیانبهختكردوو “محەممەد فەرامەرزی”، وتارێکیان پێشکەش کرد و سپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پاڵپشتی و پشتیوانی ئازادیخوازان دەربڕی.
