به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، وێڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كامیاران هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “فوئاد محه‌ممه‌دی” و “بورهان كه‌ره‌می” له شۆڕشی “ژینا”، مه‌راسمێكیان به مه‌به‌ستی ڕێزلێنان له یادی ئه‌و دوو هه‌میشه زیندووه به‌ڕێوه برد.
بنه‌ماڵه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی كامیاران مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی”یان له گوندی “ماویان” به پلاكاردی سوور و دروشم ڕازانده‌وه و خه‌ڵكانێكی زۆر به دانانی گو‌ڵ له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه به‌شداری ئه‌و مه‌راسمه بوون. دواتر مه‌راسمه‌كه به ڕاگرتنی یه‌ك خوله‌ك بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری دا ده‌ستیپێكرد و پاشان كاك “حه‌سه‌ن محه‌ممه‌دی” وتارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد و به‌دوایدا سروودی شۆڕشگێڕانه بڵاو كرایه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دی دوای ئه‌و مه‌راسمه چوونه گوندی “چڕۆسانه” و هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “بورهان كه‌ره‌می” له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه و یادیان به‌رزنرخاند. “فوئاد محه‌ممه‌دی” ڕۆژی ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕش ی”ژینا” به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد و ڕۆژێك دواتری واته ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، “بورهان كه‌ره‌می” له مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “فوئاد محه‌ممه‌دی” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان گیانی له پێناو ئازادی دا به‌ختكرد.