شه‌وی شه‌ممه ٢١ی ڕێبه‌ندان، هاوكات له‌گه‌ڵ نوڕانی كردنی ئاسمانی شاره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، شارومه‌ندان دروشمی دژه حكوومه‌تیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ئازادیخواز هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی ٥٧، له زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی تاران، له‌وانه، ئێكباتان، تاران پارس، وه‌لیعه‌سر، سه‌تارخان، وه‌نه‌ك، كه‌ریم خان، ئه‌فسه‌رییه، كه‌ره‌ج و شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ر، مه‌ڵایه‌ر، مه‌شهه‌د و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “خامنه‌یی زه‌حاك، ده‌تكێشینه ژێر خاك” و “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كردۆته‌وه.
