کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم له‌ كێبه‌ڕكێی فوتباڵی نێوان سنه‌- دیوانده‌ره‌

به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم له‌ كێبه‌ڕكێی فوتباڵی نێوان سنه‌ دیوانده‌ره‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣١ی پووشپه‌ڕ، ته‌ماشاوانانی كێبه‌ڕكێی فوتباڵی نێوان شاره‌كانی سنه و دیوانده‌ره‌ دژبه‌ حكوومه‌ت دروشمیان به‌رز كره‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، لاوانی ئازادیخواز دروشمه‌كانی “كاك فوئاد قاره‌مانه، شه‌هیدی كوردستانه”، “كاك موحسین قاره‌مانه، شه‌هیدی كوردستانه” و “كاك حه‌بیب قاره‌مانه، شه‌هیدی كوردستانه‌”یان به‌رز كردۆته‌وه‌.