له به‌رده‌وامی گوشاره سیستماتیكه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی، “سالار سدیق هه‌مه‌دانی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی ورمێ، به ٧ ساڵ زیندانی دیكه‌ی مه‌حكووم كرا.
ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی سالار سدیق هه‌مه‌دانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیم”، “گرتنی وێنه له ناوه‌نده نزامییه‌كان” و “ته‌بلیغ دژی نیزام”، سه‌رجه‌م به ١٩ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. ئه‌و چالاكه سیاسییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گوڵان، به شێوازی غیابی و له دادگایه‌كی كورت ماوه‌دا، به ٧ ساڵ زیندانی دیكه سزا دراوه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا زانیارییه‌ك له سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ته تازانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.