له ڕۆژانی ڕابردوودا، له به‌رده‌وامی سه‌ركوتی خه‌ڵكی ناڕازی له ئێران، ٨ هاووڵاتی كورد له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و كوردستان گیانیان به‌ختكردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ئاكۆ محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی، “ئیبراهیم یوسفی” باوكی سێ منداڵ و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ده‌وڵه‌ت ئاوای شاری كرماشان و هه‌روه‌ها ” ئه‌میر عه‌لی حه‌یده‌ری” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، له شاره‌كانی قشم و كرماشان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌خۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ستداوه. هاوكات پێنج شارومه‌ندی دیكه به ناوه‌كانی “عه‌لیڕه‌زا سه‌یدی، سه‌لام میرانی، ئیبراهیم ئه‌حمه‌دپووریان، محه‌ممه‌د زه‌مانی و بۆرهان سه‌یدی”، به هه‌مان شێوه و به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانیان به‌ختكردووه. شایانی باسه به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، ته‌رمی كۆمه‌ڵێك له گیانبه‌ختكردووان به مه‌رجی پێدانی بڕێكی زۆری پاره به ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كان، ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كانیان كراوه.
