ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، دوو هاووڵاتی دیكه‌ی خه‌ڵكی شاری شنۆ به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م دوو هاووڵاتییه به ناوه‌كانی “زانیار ادیخا” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ و “موحسن دهار” ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری شنۆ بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان له گوندی “سینگان“، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. شایانی باسه له ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردوودا، دوو مێرمنداڵی دیكه‌ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به ناوه‌كانی “دیار گه‌رگول و ئاڵان تابناك” خه‌ڵكی هه‌مان گوند، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه به بێ به‌لگه‌ی قه‌زایی و به توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابون.