له ڕژانی ڕابردوودا، شه‌ش مێرمنداڵی خه‌ڵكی شاری كامێران سه‌ر به پارێزگای سنه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، “سۆران موزه‌فه‌ری” خه‌ڵكی شاری كامێران، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به نه‌خۆشی دیابت، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه. شایانی باسه له حه‌فته‌ی ڕابردوودا، پێنج مێرمنداڵی دیكه به ناوه‌كانی “ئه‌وراز زه‌مانی، بێهرووز ڕه‌شیدی، ئێحسان سه‌بووری، په‌یام حسێنی و كاوان سه‌بووری، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری كامێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه.