ڕۆژی ڕابردوو، به هۆی ئاگر گرتنی بینای شیركه‌تی سیمانی سه‌بزه‌وار، به لانیكه‌م ٥٥ كه‌س به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، پاش ئاگر گرتنی بینای شیركه‌تی سیمانی سه‌بزه‌وار به هۆی پچڕانی به‌رده‌وام و سه‌نگه‌ڵای كاره‌با له ئه‌و شیركه‌ته، به لانیكه‌م ٥٥ كرێكار بریندار و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، زیاتر له ٤٧ كرێكار له نێو بیناكه‌دا گیریانخواردبوو. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون دۆخی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی بریندار له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری له ده‌ستدانی گیانیان له ئارادایه. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوودا به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌روه‌ها بایه‌خ نه‌دانیان به ژیان و ته‌ندروستی كرێكاران، به هه‌زاران كرێكار گیانیان له ده‌ستداوه یان به سه‌ختی بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون.